چواریان ئەندامی یەک خێزانن

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە کفری پێنج کەس برینداربوون

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کنگربان و کارێز لە نزیک قەزای کفری، رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، چواریان ئەندامی یەک خێزانن.

حسێن شاکر بەڕێوەبەری کارگیڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کفری بە 964ـی وت، “پێنج بریندار ھێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کفری، چوار لە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن کە دایک و باوک و دوو منداڵن، بریندارەکەی دیکەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بووە”.

“رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا پرادۆ و تۆیۆتا کراون روویداوە، خێزانەکە لەناو پرادۆکەدا بوون و ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش جگە لە شۆفێرەکەی کەسی دیکەی تێدا نەبووە”، حسێن شاکرد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو چوار کەسەی کە ئەندامی یەک خێزانن، دۆخی تەندروستیان باشە و بەسوکی بریندار بوون، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلە کراونەکە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی فریاکەوتنی کەلار کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سێ کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوون

سێ کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوون

لە رێگای کەلار بۆ کفری رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لە کەسێک ...

لە رێگای کەلار بۆ کفری رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لە کەسێک سەندەوە