یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی ئەمشەو لەسەر رێگای کفری و کەلار دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە. وێنە: هاتوچۆی گەرمیان.
تەمەنی 41 ساڵە
لە رێگای کەلار بۆ کفری رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لە کەسێک سەندەوە
فەهمی نەبی
ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری بەرامبەر ناحیەی رزگاری بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێکی تەمەن 41 ساڵ گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەنزیک بەنزیخانەی ئاسودە بەرامبەر ناحیەی رزگاری دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا لاندکرۆزەر پێکیانداکێشاوە و دواتر ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا گیانی لەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا لاندکرۆزەرەکە برینداربووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریەی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1983یە و دانیشتووی ناحیەی رزگارییە و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەرەو قەزای کفری رۆیشتوون.