سەردانى بەڕێوەبەرایەتى رێکخستنى پسوڵەى خۆراک بکەن

ئاگادارییەک بۆ خێزانە جیابووەوەکان؛ ئاگاداربن بەشەخۆراکى مانگانەتان نەفەوتێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر رێکارێکی نوێ بۆ ئەو خێزانانە دادەنێن، کە جیابوونەتەوە و بەهۆیەوە ناوی یەکێکیان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی نوێی بەشەخۆراکدا بلۆک کراوە، بەمەش مەترسیی فەوتانی بەشەخۆراکی مانگانەیان لەسەرە.

بەپێى ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەگەڵ گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ سیستمی نوێیەکە،  کێشە بۆ هەندێک لەو هاوڵاتیانە دروست بووە کە تەڵاقیان وەرگرتووە، جا چ پیاوەکە بێت یان ژنەکە.

بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە، داوا دەکات هەر هاوڵاتییەک کە جیابووەتەوە و تەڵاقنامەی هەیە، ئەگەر ناوی لە سیستمی نوێدا بلۆک کرابوو، پێویستە خۆی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات بۆ ئەوەی کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.

هەنگاوە پێویستەکان چین؟

1. ئەو کەسەی ناوی بلۆک کراوە (پیاو یان ژن)، دەبێت سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بکات کە ناوی لەسەر تۆمارە.

2. لەوێ “فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانی” وەردەگرێت و پڕی دەکاتەوە.

3. بەڕێوەبەرایەتییەکە فۆڕمەکە بە شێوەی فەرمی رەوانەی بەغدا دەکات.

4. لە بەغدا ناوی هاوڵاتییەکە دەخرێتە ناو سیستمی نوێ و کێشەی بلۆکبوونەکەی چارەسەر دەکرێت.

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆر...

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کارا کرا