بۆ هاوڵاتیانى سلێمانى
مەترسن؛ درۆن نییە و یارى ئاگرینە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر دەنگێکى گەورە لە سلێمانى بیسترا، یەکسەر هەمووان خەیاڵیان بۆ درۆن و دەنگى تەقینەوەچوو، بەڵام راستییەکەى ئەوەبوو کە یاریى ئاگرینە.
لەسەر ئەو بابەتە، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـى وت، “ئەو دەنگانەی لە سلێمانی بیستران یاری ئاگرین بوون”.
لاى خۆیەوە عەتا محەمەد، لێپرسراوى نووسینگەى سلێمانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە 964ـى وت،”یارییە ئاگرینەکان لە بۆنەیەک بوون بە بۆنەى ساڵیادى سەربەخۆى ئەمەریکا تەقێندراون”.
ئەوەش دواى ئەوەدێت، کە درەنگانێکى شەوى سێشەممەى رابردوو، دوو درۆن لە سنوورى تاسلوجەى شارى سلێمانى کەوتنەخوارەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح