لەبارەى پڕۆژەى کارتى نیشتمانى بۆ پارەدان

روونکردنەوەیەک لە بانکى ناوەندییەوە

964+

وریا فەتاح

بانکی ناوەندیی عێراق  رایگەیاند، پڕۆژەی کارتی نیشتمانی بۆ پارەدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بژاردەیەکی ناوخۆییە و مامەڵەکانی تەنها بە دیناری عێراقی دەبێت و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارتە نێودەوڵەتییەکان نابێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی بانکەکە کە ئەمڕۆ هەینى بڵاوى کردووەتەوە، پڕۆژە نوێیەکە تەنها بژاردەیەکی زیادەیە بۆ هاوڵاتییان.

روونیشى کردووەتەوە، پڕۆژەی کارتی نیشتمانی بۆ پارەدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بژاردەیەکی ناوخۆیی زیادەیە کە تەنها لەناوخۆی عێراقدا و بە دیناری عێراقی بەکاردەهێنرێت.

لەبارەى ئەوەى کە ئەمە کاریگەرى لەسەر ئەو کارتە نێودەوڵەتییەکان دەبێت، بانکى ناوەندى جەختى کردووەتەوە “ئەم پڕۆژەیە کارتە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا وەک(ڤیزا و ماستەرکارت)هەڵناوەشێنێتەوە و سنوورداریان ناکات، هیچ پلانێکیش نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کارتانە یان قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دۆلار لە دەرەوەی عێراق.”

بانکى ناوەندى رەتى دەکاتەوە پشکى لە دۆلار زیاد کردبێت

بانکى ناوەندى رەتى دەکاتەوە پشکى لە دۆلار زیاد کردبێت