نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

“هەڵمەخەڵتێن كەس تەعین ناكرێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە پڕوپاگەندەی لایەنەكان بۆ هەڵبژاردن هەڵمەخەڵەتێن، چونكە بەپێی بودجەی سێ ساڵەی پەسندكراوی عێراق، دامەزراندن وەستاوە و كەس تەعین ناكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.7.2025 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیکردەوە هیچ دامەزراندنێک لە هیچ فەرمانگەیەکی حکومەتدا هەبێت.

لە راگەیاندراوێكدا نووسینگەکە دەڵێت، “لەم دواییانەدا وا بەدی دەکرێت لایەنە سیاسییەکان هەوڵی راکێشانی هاوڵاتیان دەدەن و وەهمی ئەوەیان خستووەتەڕوو باوەڕیان بەوە هەبێت، کە دامەزراندن لە ناو دەزگا حکومییەکاندا هەیە”.

هەروەها هاتووە، “یاسای بودجەی سێ ساڵ، کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و پەسند كراوە، لە (مادەی 14/ چوارەمی أ) راگرتنی دامەزراندن و گرێبەستکردن لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی تێدا هاتووە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، ئاگاداری خۆیان بن هەوڵی ئیستغلالکردنیان نەدرێت بۆ ئامانجی شەخسی و بەرژەوەندییەکان، کە دەکەونە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانەوە و هیچ جۆرە دامەزراندنێک لە ئارادا نییە”.

سودانی: كاری هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەیلولی 2026 كۆتایی...

سودانی: كاری هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەیلولی 2026 كۆتایی دێ