ئه‌مساڵ 17 سزادراوى دیكه‌ش ئازاد كراون
كار بۆ “لێبوردنى تایبه‌ت” بۆ هه‌ندێك سزادراوى ناو چاكسازییه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كار بۆ ده‌رچواندنى لێبوردنى تایبه‌ت بۆ هه‌ندێك سزادراو له‌ناو چاكسازییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاوه‌كو ئێستا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه و دوایین كۆبونه‌وه‌شیان دوێنێ له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بووه.
لێبوردنه‌كه، ئه‌و سزادراوانه ده‌گرێته‌وه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك و درێژخایه‌ن بوونه و به‌پێی ئه‌و راپۆرتى پزیشكییه‌ى بۆیان ده‌كرێت لێبوردنه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ته‌ندروستى، ناوخۆ، داد و نوسینگه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ئەنجومەنی وه‌زیران و ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ، له‌ناو لیژنه‌كه‌ى لێبوردنه‌كه‌دان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵاتی به 964ـى وت، له‌ئێستادا لیژنه‌كه كار له‌سه‌ر دۆسییه‌ى ته‌ندروستى 14 سزادراو ده‌كات كه وا ده‌ستنیشان كراون كه نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و ترسناكیان هه‌یه.
وتیشی “ئه‌و سزادراوانه‌ى كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، په‌ككه‌وتنى دڵ، ڤایرۆسی جگه‌ر و نه‌خۆشی دیكه‌ى ترسناكیان هه‌یه لێبوردنه‌كه ده‌یانگرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مساڵ 17 سزادراوى له‌م شێوه‌یه له‌رێگه‌ى لێبوردنى تایبه‌ته‌وه كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆیان ده‌ركربوو، ئازاد كران.
پێشنیاز بۆ لێبوردنى ته‌ندروستی ده‌كرێت لەناو بەندکراوەکان