ئامارى تۆڕى هاوپه‌یمانى 19
له مانگى رابردوو له 32 چالاكی مه‌ده‌نى 81 كه‌س له هه‌رێم دوای ده‌ستگیركردن ئازادکراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك له مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان 32 چالاكی ناڕەزایی جۆراجۆر، خۆپیشاندان، بایكۆت، گردبوونەوەیان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه تەنیا لە سلێمانی 81 مامۆستا و چالاکوان و سیاسی و میدیاکار دەستگیرکراون.
ئاماره‌كه هی تۆڕی هاوپەیمانیی 19 یه كه تۆڕێكه بۆ چاودێریكردنى ئازادی رادەربڕین، ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌مانگى رابردوودا سلێمانى زۆرترین چالاكی به‌خۆوه بینیوه كه ژماره‌ى چالاكییه‌كانى 18 بووه، دواتر هه‌ولێر دێت كه هه‌شت چالاكی تێدا ئه‌نجامدراوه و له ئیداره‌ى گه‌رمیانیش چوار چالاكی و له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه یه‌ك چالاكی و له ئیداره‌ى راپەرینیش یه‌ك چالاكی ئه‌نجامدراوه.
بەپێی ئاماره‌كه كه‌ل ه‌راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە کۆی چالاکییەکان 16 چالاكی بۆ موچە، نۆ چالاكی بۆ داواكاری دامەزراندن، سێ چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، یەک چالاكی بۆ ئیدانەكردنی جەنگ و سێ چالاكیش داخوازی جیاجیا بوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا كه 81 مامۆستا و چالاكوان و كادری سیاسی و میدیاكار له سلێمانى دەستگیركرابوون،هه‌موویان ئازاد كراون، یەك روداوی رفاندیش لەلایەن هێزێكی دەمامكدار لە دهۆك تۆمار كراوە، پاش ئەشكەنجەدان ئازاد كراوە.