سكاڵایان تۆمار نەكردووە
پاترییەكانی دوو حەفارە لە پڕۆژەیەكی هەولێر دزران
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە گرتە ڤیدیۆیەکی سۆشیال میدیادا وا بڵاوکرایەوە کەوا پاتری کۆمەڵێک بارهەڵگر دزراوە لە شوێنی كاركردنیان لە پڕۆژەیەكی هەولێردا، بەڵام 964 بەدواداچوونی كرد و دەركەوت تەنیا چوار پاتری دوو حەفارە دزراون، هەروەها ماوەی سێ کاتژمێر كارەكانیان پەکی کەوتوە.
حاجی ئیبراهیم، شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان بە 964ی وت، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە كە هاتوونەتە سەر کار دەبینن، پاترییەكانی دوو حەفارە، كە لەوێ كار دەكەن، دزراون و تەنانەت کێبڵەکانیشیان دزیوون، كە هەریەكە لەو حەفارانە دوو پاتری لەسەر بووە، بە هەموو شتەكانیش نرخەكەی بایی نزیکەی 500 هەزار دینارە و هیچ سکاڵایەکیشیان تۆمار نەکردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا