"یەکێکیان منداڵێکی تەمەن شەش مانگە"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
لەسەر رێگای خانەقین – جەلەولا و بە دیاریکراوی لە نزیک چوارڕیانی جەلەولا، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەشیان برینداربوو.
د. رەعد ئاوسی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەعدیە بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای خانەقین – جەلەولا دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی مارسیدێس و تۆکسۆن پێکیانداداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە کە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە، منداڵێکی تەمەن شەش مانگە و بریندارەکەش بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی جەلەولا کراوە.
د. رەعد ئاوسی وتیشی، تەرمی ئەو ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراون بۆ ئەنجامدانی کاری توێکاری پێویست.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری