"ئەمریکا و ئیسرائیل سەروەری خاکی وڵاتەکەمانیان بەزاندووە"

پزیشکیان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد

964+

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم واژۆ کرد.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 مەسعود پزیشکیان پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پەسەند کردووە و واژۆی لەسەر کردووە.

هەفتەی رابردوو و دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد.

بەپێی پڕۆژە یاساکە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێشێلکاری ئاشکرای سەرەوەری خاکی ئەو وڵاتە و دروستکردنی مەترسی بووە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی، بۆیە دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە، حکومەت دەبێت هەموو هاوکارییەکی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەڵپەسێرێت.

ئێران چیتر هاوكاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ناكات

ئێران چیتر هاوكاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ناكات

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون