زۆربەیان چارەسەر کران و نێردرانەوە ماڵەوە

لە سنووری سلێمانی خۆڵبارین نزیکەی 30 کەسی ناردە نەخۆشخانە

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

لە سلێمانی و رانیە و قەڵادزی، خۆڵبارین نزیکەی 30 کەسی ناردە نەخۆشخانە، بەشێکی زۆریان چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ئیوارەی دوێنێوە تا کاتژمێر 12ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 1.7.20205 لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە 15 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی رێکارە تەندروستییەکان سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە باری تەندروستیان جێگیر بووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

د. ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت، تائێستا شەش کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، سێیان لە رەگەزی نێر و سێشیان کچ و ژنن، دوای چارەسەری پزیشکی رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

لە رانیەش، بەقسەی هەژار عومەر لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شارەکە، هەشت کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و چوونەتە نەخۆشخانە.

لەو هەشت کەسە دوانیان ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان و ئەوانی دیکە نێردراونەتەوە ماڵەوە.

دوو رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین باڵی بەسەر ناوچەکانی کوردستاندا کێشاوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و لەهەندێک ناوچەش نمەباران دەبێ...

خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و لەهەندێک ناوچەش نمەباران دەبێت

خۆڵبارین لە هەولێر و سلێمانی 53 کەسی ناردووەتە نەخۆشخان...

خۆڵبارین لە هەولێر و سلێمانی 53 کەسی ناردووەتە نەخۆشخانە