کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێت

خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و لەهەندێک ناوچەش نمەباران دەبێت

شۆڕش قادری

وردە وردە خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش نمەبارانمان دەبێت و کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025  ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک.

لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان لە هەندێک کاتدا، ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با و ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین، هەروەها لە کاتی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت .

بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتی باران، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لەکاتی زیادبوونی خێرایی با، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی پێشبینیکراوی ناوچەکانی کوردستان بەپێ پلەی سیلیزی:

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 31  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان:38 پلەی سیلیزی