پەروەردە هاتنەسەر خەت

لە سبەیەوە ماڵی سووتاوی مامۆستاكەی شارەزوور نۆژەن دەكرێتەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە گەڕەکی  هەڵەبجەی دوو لە قەزای شارەزوور، ماڵی مامۆستایەک بەناوی شۆخان حەمەکەریم بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگری گرت و تەواوی ماڵەکەی سووتا، بەڵام پەروەردەی شارەزوور و پەروەردەی سلێمانی و نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت زوو هاتنە سەر خەت و بەڵێنیان دا قەرەبووی بۆ بكەنەوە و ماڵەكەی بۆ دروست بكەنەوە.

کامەران محەمەد، هاوسەری مامۆستاکە، بۆ 964 وتی “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەمان لەماڵەوەبوین لە کاتی ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ بەهۆی لێچوونی غاز لە بەشی چێشتخانەکە ئاگر کەوتەوە بەهۆی ئەوەی بۆریەکی نەوتی دەفنكراو لە دیوارەکەدابوو لە نزیک چێشتخانەکە گڕی گرت و ئاگر بە تەواوی خانووەکەدا بڵاوبووەوە.

وتیشی، ئەوەندەی لەتوانامدا هەبوو توانیم منداڵەکان و خێزانم رزگاربکەم، سوپاس بۆخوا هەموومان سەلامەتین، بەڵام بەهۆی ئاگرەکە و بڵاوبوونەوەی دووکەڵێکی زۆر هەناسەم توندبوو، دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستم وەرگرت و گەڕامەوە”.

کامەران محەمەد وتیشی، “تیمەکانی بەرگری شارستانیی شارەزوور زوو بەدەمانەوە هاتن، بەڵام بەهۆی زوو تەشەنەکردنی ئاگرەکە تەواوی خانوەکەم سووتا و هیچم بۆدەرنەچوو، لەبەر ئەوەی خێزانم مامۆستایە لە قوتابخانەی شارەزوور و بەڕێوبەری پەروەردەی شارزوور و بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی سەردانی خانووەکەیان کردین، بەڵێنی زوو نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان گرتە ئەستۆی خۆیان و نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان زۆر سوپاسیان دەکەم و سوپاسی هاوڵاتییان و دراوسێیەكانیش دەکەم هاوکارمان بوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە”.

لای خۆیەوە نەبیل ساڵح، بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور بۆ 964 وتی، “دوای ئەوە ئەمڕۆ  لەلایەن ئیدارەی قوتابخانەی شارەزوورەوە ئاگادار کراینەوە لە سووتانی ماڵی مامۆستایەکیان، منیش لای خۆمەوە بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانیم ئاگادارکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێکەوە سەردانی ماڵەکەمان کرد، بەداخەوە تەواوی خانووەکەیان سووتاوە و هیچیان بۆ دەرنەچووە، بەڕێوەبەری پەروەردە لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستانەوە بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی خانووەکی پێدان، ئێمەش وەک پەروەردەی سلێمانی و شارەزوور بەردەوام لەسەر خەت دەبین لەگەڵیان، تا تەواوكردنی خانووەکەیان.

هەروەها وتی، “لە سبەیەوە دەست بە نۆژەنکردنەوەکە دەكرێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کەمتەرخەمی گەشتیار 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگی سووتاند

کەمتەرخەمی گەشتیار 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگی سووتاند