"گه‌وره‌ترین رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه"
ئاگره‌كه‌ی توركیا زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتى له سێ شاردا ئاواره كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانى پارێزگای ئیزمیرى توركیا كه‌وتووه‌ته‌وه زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی له سێ شارى ئه‌و وڵاته ئاواره كردووه.
عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕى ئێكس نووسیویه‌تی، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ئیزمیر، بیله‌جیك و هاتای، زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی بۆ ناوچه ئارامه‌كان گواستراونه‌ته‌وه و ئاواره بوون.
به‌قسه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ، ئه‌مه گه‌وره‌ترین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و دارستانانه‌ى پارێزگای ئیزمیر له كه‌ناره‌كانی ئیجه و تا ئێستاش تیمه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دان، چونكه به‌هۆی ره‌وشی كه‌شوهه‌واشه‌وه ئاگره‌كه به‌رده‌وام له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه.
لای خۆیه‌وه، ئیبراهیم یوماكلی وه‌زیری كشتوكاڵی توركیا به میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه، 14 هێلیكۆپته‌ر و چوار فڕۆكه و زیاتر له هه‌زار كارمه‌ند بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان جێگیركراون.
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 151 برینداری لێكه‌وتووته‌وه