"بە دوکانان ناچێ"
بچووکترین دوکانی قەیسەری هەولێر بەرگدوورییە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بچووکترین دوکانی قەیسەری هەولێر بەرگدوورییە و خاوەنەکەی دەڵێت، بە نۆژەنکردنەوەی قەیسەری دوکانەکەی تەسکتر بووەتەوە.
کامەران حاجی ئەحمەد وەک خۆی دەڵێت، 40 ساڵە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دوکاندارە و وەستاکارێکی بەئەزموونە، پانی دوکانەکەی 76 سانتیمەترە و درێژییەکەشی مەترێک و 47 سانتیمە، لەبەر بچووکی دوکانەکەی، بە سێ قۆناغ کار دەکات، کەلوپەلەکانی لە شوێنێکی تر داناوە، مەکینەکەشی لە ماڵەوەیە و لە ماڵەوە بەرگدووری دەکات.
باسی لەوەش کرد، پاش سووتانی قەیسەری و نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، دیزاین و شێوازی قەیسەری جوانتر بووە، بەڵام کارکردنیان زەحمەت بووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری