تا مانگی داهاتوو

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی بازرگانی عێراق پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکی تاوەکو 1.8.2025 درێژکردەوە و رایگەیاند، بەردەوامیش دەبێت لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاریی تەکنیکی بۆ هاووڵاتیان ئەگەر تووشی هەر ئاستەنگێک ببن.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.6.2025، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا 60٪ـی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و دوا وادەش بۆ 1.8.2025 درێژکراوەتەوە.

سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیان لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەدەستنەگەیشتووە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.

لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، هاوڵاتییەکی زۆر رووبەڕووی کێشە دەبنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوسەرانەی کە جیابوونەتەوە و فۆڕمی خۆراکیان سەر بە یەکە، هەروەها چەندین كێشەی تر لە نەشتەرگەری جوانكاری و كێشە لەبوونی مۆبایلەكانیان بەهۆی دابەزینی چەند بەرنامەیەك.

لە چەمچەماڵ کێشەی فۆڕمی خۆراکت هەبوو بچۆ بۆ قایمقامیەت

لە چەمچەماڵ کێشەی فۆڕمی خۆراکت هەبوو بچۆ بۆ قایمقامیەت