عێراق

دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى کێبڕکێى وەرگرت لە خوێندنى باڵا دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کێبڕکێی بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان راگەیاند. دەشڵێت: ئەنجامەکان لە سەرەتای مانگی تەمموزدا رادەگەیەنرێن.

وەک ئەوەى وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، نزیکەى 54 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکە دەکەن و کێبڕکێ لەسەر 31 هەزار کورسی دەکەن.

دەشڵێت: زانکۆکان لە 30ـى حوزەیرانی 2025 دەست بە چاوپێکەوتنی پێشکەشکاران دەکەن و ئەنجامی تاقیکردنەوەی کێبڕکێکانى خوێندنى باڵاش لە 2 و 3ـى تەمموزی داهاتوو رادەگەیەنرێت.

روونیشکراوەتەوە، وەرگرتنی سەرەتایی لە 10ـى تەمموزی 2025 لە رێگەی ماڵپەڕە فەرمییەکانی کۆلێژەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.

پێشتر وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم روونى کردبووەوە کە  لە چواچێوەى هەماهەنگەکانیان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ 100 کورسى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق (بە شێوازى خۆرایی) بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) دابینکراوەز

بەخۆڕایى؛ 100 کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا پێشکەشە بە ه...

بەخۆڕایى؛ 100 کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا پێشکەشە بە هەرێمى کوردستان