"میوانەکە دووجار ماچی لاوی کرد"

دوو دووانە لە شارەزوور خولیایان فێربوونی تۆپی پێیە

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

محەمەد و ئەحمەد، لەگەڵ یوسف و لاوی، ئەو چوار برایەن کە پێکەوە لە فێرگەی تۆپی پێی یانەی شارەزوور فێرخوازن، محەمەد و ئەحمەد دوو برا دووانە گەوەرەکەن و تەمەنیان 12 ساڵە، دووبرای دووانەی لە خۆیان بچوکتریان هەیە، کە ئەوانیش یوسف و لاوین تەمەنیان 11 ساڵە.

یوسف و لاوی، ئەوەندە لە یەک دەچن، میوانیان هاتووە، دووجار لاوی ماچ کردووە، وای زانیوە ئەوەی دووەم یوسفە.

محەمەد وریا، بەنیو دەقە لە ئەحمەدی برای گەورەترە لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتین ئەو بە 964ی وت، لە شێوەی دەموچاو و لەهەندێک حەزو و ئارەزورەکانمان لەیەک دەچین، بە نموونە حەزمان لەهەمان رەنگی جلە و هەمان قیاسین، بەڵام لەخواردن ئەحمەد حەزی لە شلەی قەیسیە من حەزم لە فاسۆلیایە، ئەو حەزی لەشێلمە من حەزم لەپاقلەیە.

تەنانەت لە نمرەکانیش نزیکایەتییەکیان هەیە، بەڵام لە نمرەکانی قوتابخانە و لە تێکڕای وانەکان ئەحمەد لە محەمەد، زیرەکترە و کۆنمرەی 964 بووە، بەڵام محەمەد 945 نمرە بووە.

یوسف و وریا دوو برا دووانەکەی دیکەیان، تەمەنیان 11 ساڵە و لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی، یوسف بە 964ی وت، من و لاوی دووانەین پێکەوە زۆر دڵخۆشین، ئێمە زیاتر لەیەکدەچین لەچاو ئەحمەد و محەمەد هەردوو براگەورەکانمان، خەڵک زیاتر ئێمەی لێتێک دەچێت، میوانمان هاتووە دووجار ماچی لاویان کردووە، وایان زانیوە منم.

ئەوانە، لە فێرگەی یانە شارەزوور فێرخوازن و یاری دەکەن، هەفتەی سێ رۆژ دەچن بۆ راهێنان بۆ ئەوەی مامۆستاکەیان فێری یاری تۆپی پێیان بکات، ماڵەوەیان جگە لەوەی دەیانەوێ لەرووی پەروەردە بەرەو پێش بچن، رێگر نەبوون لە بەرامبەر ئارەزووکانیشیان.

لاوی و یوسف هاندەری، ریاڵ مەدریدن و لە یاریزان کەیف خۆشن بە یاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە پێچەوانەی ئەحمەد و محەمەد کە هاندەری بەرشەلۆنە و میسین، وە خۆشیان لە یاری کردن هاوبەشییان هەیە، ئەحمەد و لاوی بەقاچی چەپ و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکەن، بەڵام محەمەد و یوسف بەقاچی راست و لە بەرگری یاری دەکەن.

پشتیوان حەسەن، راهێنەری فێرگەی یانەی شارەزوورە ئەو بۆ 964 وتی، ئەم چوار برا یەکێکن لەو یاریزانە باش و ئاقڵ و گوێڕایەڵانەی فێرگەکە، هەمیشە گوێڕایەڵی ئێمە و رێنماییەکانی فێرگەکەن، لەبەر ئەوەی دراوسێمن رۆژانە لەگەڵ خۆم دەیانبەم ودەیان هێنمەوە بۆ ماڵەوە، لە کۆڵانیش ئاقڵان و دراوسێکانمان خۆشیان دەوێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێنج ساڵە بە سواری عەرەبانەیەکەوە بە دوای خۆشەویستی تۆ...

پێنج ساڵە بە سواری عەرەبانەیەکەوە بە دوای خۆشەویستی تۆپی پێدا را دەكات