هەموو رۆژێک

هێڵی ئاسمانیی قەتەڕی گەشتەکانی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

964+

ژێوار خدر

دوو رۆژی دیکە هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن “هێڵی ئاسمانیی قەتەڕی”یەوە بۆ فڕۆکەخانەکەیان نێردراوە، بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە 2.7.2025ەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە.

دەشڵێت، لە رێکەوتی دیاریکراوەوە، هەموو رۆژانی هەفتە گەشتە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێن.

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشت ئاسایی بوویەوە و فڕۆکەیەک ف...

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشت ئاسایی بوویەوە و فڕۆکەیەک فڕی