وه‌زیرى كشتوكاڵ: رێكارى یاسایی بگرنه‌به‌ر
به‌كارهێنانى نایلۆن بۆ كشتوكاڵكردن له هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی کشتوکاڵ به‌كارهێنانى نایلۆن و بۆ كشتوكاڵ كردن و به‌جێهێشتنى نایلۆنەكه له‌سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى قه‌ده‌غه كرد و داواى له به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى و لقه‌كانى كشتو‌كاڵى كردووه رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و جوتیارانه بگرنه به‌ر كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم كه بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیر واژۆى كردووه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات تێبینیان كردووه به‌شێك له جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان خاوەن پڕۆژەکان لەكاتى كاركردن له‌سه‌ر زەوییە کشتوکاڵییەکان هەڵدەستن بە بەکارهێنانی نایلۆن بۆ چاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی لەسەر زەوی، دواى به‌رهه‌مهاتنى به‌روبوومه‌كان پاشماوه‌ى نایلۆن و كه‌ره‌سته‌كانى دیكه ده‌كه‌وێته ژیر گڵ، یاخود ده‌بێته هۆى پیسبوونى ژینگه‌ى ده‌وربه‌رى.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاگاداری گشت هۆبە و لقە کشتوکاڵییەکانى كردووه‌ته‌وه ڕێگری لەو دیاردەیە بکرێت و رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەنجامدەرانی بگرێتەبەر.