11 رۆژە بایکۆتە

دەرگای نەخۆشخانەی گشتی کەلار ئەمڕۆش نەکرایەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

11 رۆژە کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەمڕۆش دەرگای نەخۆشخانەکە نەکرایەوە.

ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025 لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار کۆتایی بە بایکۆت بھێنرێت، بەڵام کارمەندان و پزیشکان نەھاتنەوە بۆ دەوام و دەرگای نەخۆشخانەکەیان بەڕووی هاوڵاتیان و نەخۆشەکان نەکردەوە.

سەبارەت بەو بابەتە، 964 چەند جارێک پەیوەندی کرد بە د. حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلارەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

هەر ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گشتییەکەی سەیدسادقـیش، بەهۆی دواکەوتنی موچە، بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد و کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە نەچوونەتە سەر کارەکانیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە گەرمیان بایکۆت تا دێت فراوانتر دەبێت

لە گەرمیان بایکۆت تا دێت فراوانتر دەبێت

دوو مانگە دەرزی گەزاز لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەماوە

دوو مانگە دەرزی گەزاز لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەماوە