هۆکارەکەی چییە؟

دوو مانگە دەرزی گەزاز لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەماوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان
ماوەی دوو مانگە لە نەخوشخانەکانی گەرمیان ئەو دەرزییە نەماوە کە بۆ پێوەدانى مار و دوپشک بەکاردێت، بەرپرسێکی تەندروستیش دەڵێت، دوو مانگە بەغدا نەیناردووە.

دەرزی گەزاز بۆ حاڵەتەکانی پێوەدانی دووپشک و مار، ھەروەھا بەرکەوتنی چەقۆی ژەنگاوی و فیشەک و شوشە بەکاردێت.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـی وت،” بەغدا دەرزی گەزاز بۆ تەندروستی سلێمانی دەنێرێت، ئێمەش بەشی گەرمیان لە سلێمانی وەردەگرین، بەڵام دوو مانگە لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و ئێمەش نازانین ھۆکارەکەی چییە”.

“مانگی رابردوو سێ حاڵەتی پێوەدانی مار و پێنج حاڵەتی پێوەدانی دووپشک ھاتوونەتە نەخۆشخانەکەمان کە پێویستیان بەو دەرزیە ھەبووە”، ڕزگار لەتیف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی 200 دەرزی گەزازە و ھاوڵاتی دەبێت خۆی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بیکڕێت، نرخەکەشی نزیکەی 30 ھەزار دینارە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

وەزارەتی تەندروستی لە بارەی دەرمانەوە هاوڵاتیان ئاگاد...

وەزارەتی تەندروستی لە بارەی دەرمانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە