موچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە

لە نەخۆشخانە گشتییەکەی سەیدسادق بایکۆتی دەوام دەستی پێکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەم بەیانییە هەندێکیان هاتوون و هەندێکی دیکە نەهاتوون بۆ دەوام، ئەمە بایکۆتی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، ئەگەر بە رۆژ بیژمێری وا 47 رۆژ یان موچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە و نیگەرانن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025، دەستپێکی رۆژێکی نوێیە، بەڵام لەلای فەرمانبەر و موچەخۆران وا دەرناکەوێ و موچەی مانگەکانی پێنج و شەش- یان بێ سۆراغ ماوەتەوە.

ئەم بەیانییە کارمەندێکی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت “بەبێ ناوهێنانی” بۆ 964 قسەی کرد و وتی، دۆخەکە کاریگەری تەواوی بەسەر نەک کارمەندە کارگێڕییەکان هەبووە، بەڵکو پزیشکانیش دەڵێن، ناتوانن لەوەزیاتر رۆژانە دەوامی نەخۆشخانە بکەن، هەندێکیان لە دەرەوەی قەزاکە دێن.

لەوێ رووداوی کتوپڕ هەبێ بە نوسراو. پزیشک رەوانەی نەخۆشخانەی شاری دەکەن لەسلێمانی، بەڵام وەک بەشە “ئیستشارییەکان” ئەمڕۆ بڕیار نییە هیچ نەخۆشێک ببینرێ.

نەک لە هەرێمی کوردستان، بگرە موچەخۆرانی عێراق شتی وایان بە خۆیانەوە نەدیوە، ئەوان وا راهاتوون هەموو مانگێک لە کاتی خۆی موچە وەربگرن، بەڵام ئەم مانگە لە چەند شوێنێک موچە دواکەوت هەبووە وەک بڵێی هەمان دۆخی موچەخۆرانی هەرێمیان تووش بووبێ، لە بەسرەو نەینەواو دیالەو واست، مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە، موچەیان چوار پێنج رۆژ دواکەوتووە، ئەمە جگە بۆ پێنج رۆژ دەچێت موچەی حەشدیش دواکەوتووە.

 شەڕ دەنگى نەما؛ ئینجا سەرەى موچەیەیە

 شەڕ دەنگى نەما؛ ئینجا سەرەى موچەیەیە

بێموچەیى؛ دوکانداران کەلوپەلەکانیان هەرزانفرۆش دەکەن

بێموچەیى؛ دوکانداران کەلوپەلەکانیان هەرزانفرۆش دەکەن