تەکسی 964

ئوسامە جەمیل هەر خۆی بە گەنج دەزانێت و زۆر باسوخواسی لایە

+964
ژووری هەواڵ

ئوسامە جەمیل هونەرمەند و نووسەر و پەرلەمانتاری پێشوو، لە یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی تاکسی 964 دەرکەوت و رایگەیاند، تەمەنی بووەتە شەست ساڵ کوڕ و کچی هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام هەست ناکات پیر بووە و خۆی بە گەنج دەبینێت.

هەروەها وتی، دەبوو شاری هەولێر بەرەو زێی کەلەک ئاوەدان بکرێتەوە، هەڵەش کراوە لەوەی بیر لە کێشەی بێ ئاوی نەکراوەتەوە و لە داهاتوودا کێشەی زیاتری دەبێ.

ئوسامە جەمیل هەر لە ناو تاکسییەکەی کاپتن ئەرسەلان باسی لە کاری هونەری و بەرهەمهێنانی دراما و رەخنەگرتن لە درامای کوردی کرد.

ئوسامە هەروەها باسی باوکی و شوکروڵا شێخانیی هاوڕێی نزیکی دەکات و بە نموونەی بەرزی ژیانی خۆی دەزانێت.

لە کۆتاییشدا هۆکار و سەبەبکارانی تاشینی قژە درێژەکەی ئاشکرا دەکات و باسی خەسووشەکانیشی دەکات، کە چۆن زەختیان لێکردووە قژەکەی بتاشێت.