130 کەس گیانیان لەدەستدا و 8000 کەسیش برینداربوون

38 ساڵ بەسەر کیمیابارانی سەردەشت لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێپەڕی

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیابارانی سەردەشت لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێپەڕی کە بەهۆیەوە 130 کەس گیانیان لەدەستدا و 8000 کەسیش برینداربوون.

شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە، رۆژی 28.6.1987 لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە کیمیاباران کرا، ئامارێکی ورد لەسەر قوربانیانی کارەساتەکە لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی هەندێک لە ئامارە نافەرمییەکان، لە هێرشەکەدا 130 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8000 کەسیش برینداربوون.

ژمارەیەک لە قوربانییەکان ژن و منداڵ بوون، هێشتا برینی بەشێک لە بریندارەکان ساڕێژ نەبووە و کاریگەری ئەو هێرشە تائێستاش بەسەر خەڵکی ئەو شارەدا ماوە.

چەند فیلمێکی سینەمایی و دۆکیۆمێنتاری لەسەر کارەساتەکە دروستکراون و نمایش کراون.

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەد...

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان گیانی ...

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان گیانی لەدەستدا