3" هەزار تەرمی دیکە رادەستی ئۆکرانیا دەکەینەوە"

پوتین: ئامادەین بۆ گەڕی سێیەمی دانوستان

964+

وریا فەتاح

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا و رادەستکردنەوەی تەرمی سەربازە کوژراوەکان راگەیاند، هاوکات هێرشی کردە سەر ناتۆ و بە “دەستدرێژیکار” ناویبرد.

سەرۆکى روسیا وێڕاى ئامادەیى بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا، دەشڵێت: کاردەکەین بۆ لێک نزیککردنەوەی هەڵوێستەکان و پێویستە ناوەڕۆکی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی روسی و ئۆکرانی لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی دانوستاندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

باسى لەوەشکردووە، دانوستانکارانی روسیا و ئۆکرانیا لە پەیوەندی بەردەوامدان و ئەمەشى بە “شتێکى باش” ناوبرد. جەختیش دەکاتەوە، روسیا و ئۆکرانیا دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکانی ئاڵوگۆڕکردن بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان.

لەبارەى ناتۆوە، پوتن وتى،”زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانی ناتۆ، دەستدرێژیکاریی ئەو هاوپەیمانێتییە نیشان دەدات. ئێمەش نیازمان وایە خەرجییەکانمان لە بواری بەرگریدا کەم بکەینەوە کە ئەمەش پێچەوانەى رۆژئاوایە کە خەرجییە سەربازییەکانیان بەرز دەکەنەوە”.

روسیا و ئۆکرانیا کەوتنە دیل گۆڕینەوە

روسیا و ئۆکرانیا کەوتنە دیل گۆڕینەوە