هەڵەبجە
سێ لە بریندارانی تەقینەوەکەی سازان گیانیان لەدەستدا
964+
ئەمەل ناجی
دوای ئەوەی تەقینەوەیەک لە گوندی سازانی هەڵەبجە روویدا شەش کەس بریندار بوون ئێستا زانیاری ئەوە هەیە سێ کەس لە بریندارەکان گیانیان لەدەست دابێت.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە به 964 راگهیاند، چاوەڕێی وردەکاری و زانیاری وردترین لەسەر رووداوەکە بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لهدهستداوه و چواریش بریندارن.
کاتژمێر 6:00ـى بەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه، لە قوڵی متکان لە ناوچەی سازانی سهر به هەڵەبجە، ئهم رووداوه روویداوه.
وتیشی “دوو لە بریندارەکان هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەڵام بە هۆی سەختی شوێنى رووداوهكه هێشتا تەرمەکان نەهێنراونەتەوە و داوای هەلیکۆپتەر کراوە بۆ هێنانەوەی تەرمەکان”.