تێچووی هەر كۆگایەك 27 ملیار دینارە

سێ‌ كۆگای گەنم لە زیقاری عێراق داڕمان و هەرەسیان هێنا

964+

محەمەد فاتیح

سێ‌ كۆگای گەنم لە سایلۆی پارێزگای زیقارى عێراق هەرەسیان هێناوە و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

ڤیدیۆیەك لەسەر دیمەنی سایلۆی شەترە لە پارێزگای زیقاری عێراق بڵاوبووەتەوە كە چۆن كۆگایەكی گەنم هەرەس دەهێنێت و دادەڕمێت، ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری عێراقیش دەڵێت، “تێچووی ئەو كۆگایە 27 ملیار دینارە و تاكو ئێستا سێ‌ دانەیان داڕماوە و بە دوریشی نازانێت هەرهەمووی دابمرێن و هەرەس بهێنن.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە لیژنەیەكمان بە پەلە پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە و دەستبەجێ‌ دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و لە ماوەی 72 كاتژمێردا راپۆرتێك لەسەر رووداوەكە بۆ وەزیری بازرگانی عێراق بەرز دەكاتەوە.