وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم

لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

964+

ژێوار خدر

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لیستی موچەی مانگی حوزەیرانیان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 25.6.2025 لەلایەن تیمێکی تەکنیکییەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.

سەبارەت بە  کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران تاوەکو ئیستا وەزارەتەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

باس لەوەشنەکراوە کە ئایا چارەنووسی موچەی مانگی کانونی یەکەم (12)ـی ساڵی رابردوو و موچەی مانگی ئایار (5)ـی ئەمساڵ چی بەسەر دێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی 50 رۆژ زیاترە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان: كۆبوونەوەكان لە بەغد...

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان: كۆبوونەوەكان لە بەغدا بەردەوامن