یەکەم گەشت بۆ شاری بەغدا دەبێت
ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و یەکەم گەشت بۆ شاری بەغدا دەبێت.
دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی یەکەم گەشت لەدوای ئاسایبوونەوەی دۆخەکە بەردەوامە و تا ئێستا هیچ گرفتێک بۆ فڕۆکەخانەکە دروستنەبووە.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ کاتژمێر 6:45 گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراقیان هەیە بۆ شاری بەغدا و شەویش هێڵی مەلەکی ئوردنی گەشتێکی هەیە بۆ وڵاتی ئوردن.
ئەوەشی خستەڕو، دوێنێ گەشتیان نەبووە و لە ئەمڕۆوە گەشتەکانیان دەستپێدەکات و ئامادەکاری کراوە بۆ ئەو گەشتانە.
پێداچوونەوە: هاوبەش