ناوی شوێنەكان بڵاوكرایەوە
هۆشداری بە چەند شوێنێكی كاركردن دەدرێت لە هەولێر
964+
محەمەد فاتیح
لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ چەندین شوێنیان وەک سوپەرمارکێت، چێشتخانە، سەموونخانە، ئارایشتگا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەسەركردەوە.
قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر بڵاویكردەوە دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچووبوو، یان کەموکوڕییان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێشتنی کەم و کوڕییەکانیان.
وتيشى، ئەو شوێنانەی هۆشداریان پێدراوە بریتین لە:
-سوق مەرکەزی هەورێ
-ئارایشتگای شەیدا بیووتی
-شاری یاری لوپەلوپە
-کولێرە بەڕۆنی شارەکەم 2
-سەموونخانەی چنێران
-رکز الکیک
-کەیک تایم