بوو بە چەند؟

هێرشەكانی ئێران نرخی نەوتی شكاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم ئێوارەیە لەگەڵ هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكەی عەدید لە قەتەڕ، نرخی  نەوت دابەزی، كە یەكەمجارە لەوەتەی ئابی 2022 بەم شێوەیە دابەزێت.

لەگەڵ داخستنی بازاڕی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی برێنتی ئەمریكی 7.2% دابەزی و یەك بەرمیلی بە 68.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمە یەكەم داشكانی رۆژانەی نەوتە بەم جۆرە لەوەتەی نیسانی رابردووەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، هێرشەكانی ئێران بۆ سەر قەتەڕ و ترس لە هێرشی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وای كرد نرخی نەوت دابەزێت و ئێستا بازاڕی نەوت لە خراپترین رۆژانی خۆیدایە و بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی 10 دۆلار نرخی دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 23.6.2025 هێزەكانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی، ژمارەیەك مووشەكیان ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا كرد لە وڵاتانی قەتەڕ، كوێت، بەحرێن.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە