خوێندکارى زانکۆى کیتابن
پیکابێک وەرگەڕا؛ کەسێک گیانى لەدەستدا و بریندارێکیش هەیە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆى وەرگەڕانى پیکابێک، خوێندکارێکى زانکۆى کیتاب گیانى لەدەستدا و خوێندکارێکى دیکەش بریندار بوو.
رووداوەکە کاتژمێر 10ـى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگاى دووبز لە نزیک گوندى قیاباشى روویداوە و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا هایلۆکس وەرگەڕاوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی تەندروستی پردێ، بە 964ـى وت،” ئەوەى گیانى لەدەستداوە خوێندکارێکى تەمەن 20 ساڵى زانکۆى کیتابە و خوێندکارێکى دیکەش بریندار بووە و تەمەنى 19 ساڵە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح