کەمێک لەمەوبەر

سوپاى ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی: بچنە پەناگەکان هێرشى موشەکى دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

هێرشى موشەکى ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، سوپاى ئەو وڵاتەش زەنگى ئاگادارکردنەوەى لێدا و داوا لە هاوڵاتیانیان دەکات بچنە پەناگەکان.

کەمێک لەمەوبەر، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چاودێری هەڵدانی ژمارەیەک مووشەکی بالیستییان کردووە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کراون. هاوکات، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە لێدراوە.

میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل چالاک بووە بۆ رووبەڕووبوونەوە و خستنەخوارەوەی مووشەکەکان.

جەختیش لەوەکراوەتەوە کە فەرمان بە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە کراوە کە زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدراوە، دەستبەجێ بچنە ناو پەناگەکان و تا ئاگادارییەکی دیکە تێیدا بمێننەوە.

سوپای ئێران: هێرشەکانی داهاتوومان بە دوو هەزار موشەک ئ...

سوپای ئێران: هێرشەکانی داهاتوومان بە دوو هەزار موشەک ئەنجامدەدەین