لە تارانی پایتەخت و چەند شارێک دەنگی تەقینەوە بیسترا
ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی دیکەی لە ئێران بۆردومان کرد
964+
شۆڕش قادری
لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هێرشەکانی ئێسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و چەند ناوچەیەکی دیکەی بۆردومان کرد.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە کرماشان و تاران و تەبرێز و یەزد و چەند شوێنێکی دیکە، سیستمی بەرگری چالاک کراوە، دوای ئەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکیان لەو شارانە بۆردومان کردووە.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات رایگەیاندووە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە دوو شوێن لە تەبرێز، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی ئەو هێرشە نەکردووە.
ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە بە داواکاری ئێران و بۆ قسەکردن لەسەر هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، ئەنجام دەدرێت.