ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
زانیاری نهێنی بۆ بردوون
ئێران دەڵێ، سیخوڕێکی مۆسادی لە سێدارەدا
964+
ئەحمەد مستەفا
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، حوکمی لەسێدارەدانی “مەجید موسەیبی” کە وەک بریکاری سیخوڕی ئیسرائیل کاری دەکرد و دەستبەسەر، دوای دادگایی کردنی ئەمڕۆ زای لە سزاکەی بەسەردا جێبەجێ کرا.
مەجید موسەیبی هاوڵاتییەکی ئێرانییە، بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەستبەسەر و دادگایی کرا.
ئاژانسی ئێرنا، بەیانێکی دەسەڵاتی دادوەری بڵاوکردووەتەوە دەڵێ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕین بە پڕۆسەی تەواوی رێوشوێنە تاوانکاری و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەنامەکان و کۆتایی هێنان بە کەیسەکە، لە دادگای باڵا لە سێدارەدرا.
بەپێی بەڵگەنامەکانی کەیسەکە، موسەیبی هەوڵی داوە زانیاری نهێنی، هەندێک شوێنی هەستیاری وڵات، هەروەها وردەکاریی کەسە ئامانجدارەکان بداتە مۆساد، لە بەرامبەردا پاداشتێک.
هەروەها، سیخوڕەکە پەیوەندی لەگەڵ بریکارێکی مۆساد بە ناوی “دەیود” لە وڵاتێکی کەنارەکانی کەنداوی فارس دامەزراندبوو، هەفتانە راپۆرتی لەسەر کارەکانی لە پلاتفۆرمەکانی پەیوەندیکردن بۆ ناردووە.