كورد و "شه‌ڕى ئیسڕائیل و ئێران" له‌ پۆدكاستى "قسه‌وباس"

پڕۆفیسۆر كه‌مال سه‌عدى: كورد وه‌كو كارت به‌كارده‌هێندرێت و تاكى كوردیش زۆر خۆشباوه‌ڕه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پسپۆڕێكی بوارى یاسا ده‌ڵێت، هه‌میشه‌ كورد وه‌كو كه‌مایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتانى زلهێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كانیان به‌كارهێندراوه‌ و له‌ناو پڕۆژه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌ش شتێك نییه‌ به‌ناوى ده‌وڵه‌تى كوردى.
پڕۆفیسۆر د. كه‌مال سه‌عدى، پسپۆری بوراى یاسای ده‌ستوورى له‌ پۆدكاستى “قسه‌باس” تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى وه‌كو ئه‌مریكا، ئیسڕائیل و ئێران و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ناو پڕۆژى داهاتووى ئه‌م وڵاتانه‌ شتێك هه‌بێت به‌ناوى ده‌وڵه‌تى كوردى.
ده‌شڵێت “به‌درێژایی مێژوو گه‌لى كورد له‌لایه‌ن وڵاتانى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ وه‌كو كاتى فشار بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ به‌كارهێندراوه‌ كه‌ كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌”.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ تاكى كورد زۆر خۆشباوه‌ڕه‌ و سه‌ركردایه‌تی كوردیش وه‌كو پێویست كارى بۆ داهاتووى كورد نه‌كردووه‌.

"بەدەر لە لیژنەی باڵا هەر فەتوایەك لەهەرێمی كوردستان بدرێت قەبوڵ نییە"

ئه‌سعه‌د عه‌دۆ زۆر توڕه‌یه‌ و قسه‌ى ناخى له‌ 964 ده‌...

ئه‌سعه‌د عه‌دۆ زۆر توڕه‌یه‌ و قسه‌ى ناخى له‌ 964 ده‌كات: