دیار نییە درۆنە یان مووشەک

تەنێک لە خەلەکان کەوتە خوارەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

کەمێک پێش ئێستا لە گوندی شێخ مەنسوریانی سنووری ناحیەی خەلەکان تەنێک کەوتە خوارەوە.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، تیممان ناردووە بۆ ئەو شوێنەی تەنەکەی لێکەتووە بۆ لێکۆڵینەوە و تا ئێستا نازانین ئەوەی کەوتووەتە خوارەوە درۆنە یان مووشەک

وتیشی، ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێکەوتووە دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

لەوەتەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە، تا ئێستا چەند جارێك درۆن و مووشەك و تەنی جۆراوجۆری هاوشێوەی پارچە پلێتی مووشەك لە چەند ناوچەیەكی كوردستان و عێراقیش كەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ئەوەی باشە تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

درۆنێک لە گوندێکی سەنگاو کەوت و خوا رەحمی کرد

درۆنێک لە گوندێکی سەنگاو کەوت و خوا رەحمی کرد