دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان

ئەو دەسەڵاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات خەریکە پەکی دەکەوێت

964+

ژووری هەواڵ

لە کاتێکدا عێراق نزیکەی چوار مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دوورە، بەڵام دادگای فیدراڵی، ئەو دەسەڵاتەی کە دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەند بکات، خەریکە پەکی دەکەوێت و شەش دادوەری سەرەكی و سێی یەدەگی داوای دەستلەکارکێشانەوە دەکەن.

بە گوێرەی ماددەی 93 لە بڕگەی حەوتی دەستووری عێراق، دەسەڵاتی “پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتیيەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران” سپێردراوە بە دادگای باڵای فیدراڵی، لە ئەگەری پەککەوتنی دادگاکە بۆشایی دەستووری دروست دەبێت و رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردن بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

دانا دارا، راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان و یاساناس بە 964ـی وت، دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی دوو کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە ئەمانەن:

  • پێش هەڵبژاردن ئەگەری دواخستنی رۆژەکەی هەیە، لەم کاتەدا داوای بڕیاری یاسایی لە دادگاکە بکرێت ئەویش نیسابی تەواوی نيیە، ئەمە واتای کارەکە ئەنجام نادرێت.
  • بۆ پەسەندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێویستە راستاندن لەلایەن دادگاوە بکرێت، بەڵام بە ئامادەنەبوونی دادوەرەکان بڕیار لە پەسەندکردنە نادرێت.

بە وتەی دانا دارا، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەتوانێت خۆی فەرمانسالاری دەربکات.

هەر لەبارەی کاریگەريی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان، ئامانج عەزیز، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، “دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات”.

هەفتەی رابردوو، شەش دادوەری سەرەكی و سێی یەدەگ لە دادگای فیدڕاڵی دەستیان لەكار كێشایەوە.

تا ئێستا ئەو دادوەرانە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت وازهێنانیان پەیوەندی هەبێت بە دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا، كە رێڕەوێكی ئاوییە لە نێوان عێراق و كوێت.

پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەین بۆ موچەی فە...

پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەین بۆ موچەی فەرمانبەران