لۆگۆی سیستمی بانکیی هەژماری من
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم:
پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەین بۆ موچەی فەرمانبەران
964+
توانا نەقی
پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکەین کەوا دووپاتی کردووە کە بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەپێی رێکارەکانی بانکی ناوەندی بێت ئەمە قسەی بەرپرسێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمە.
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکەین لەوەی فەرمانبەر سەرپشک بکرێت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆی لەو بانکانەی رەزامەندی بانکی ناوەندییان هەیە کە هەموو ئەمانەش یەکدەگرنەوە لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی پڕۆژەی هەژماری من.
دەشڵێت، تیمەکەیان وەک بەشێک لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێڕاق کۆبوونەتەوە و نوێترین پێشهاتەکانی پڕۆژەکەیان بۆ باسکردوون وەک چۆن لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیشدا هاتووە و ئەم هەماهەنگییەش بەردەوام دەبێت لەرێگەی ناردنی زانیاریی و پێشهاتی مانگانە بۆیان.
عەزیز ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق، بەوپێیەی بە بانکیکردنی موچە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق.
فەرمانبەران دوتوانن خۆیان تۆماربکەن و بۆ خۆتۆمارکردن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.
هەر ئەمڕۆش 964 لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئەوەی وەرگرت، کە ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی 100% داننانە بە هەژماری من و کۆتایی بە جەدەلی نێوان تەوتین و هەژماری من هاتووە.
لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا ئەوە هاتووە سەرجەم ئەو بانکانە کە رێگەپێدانیان لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراەوە هەیە دەتوانن تەوتینی موچەیان بۆ بکرێت و لە رێگەیەوە فەرمانبەران موچە وەربگرن.