"با ئێران واز لە چەکی ئەتۆم بهێنێت بۆ ئەوەی کاولکاری نەبینین"

شەڕی ئێران و ئیسرائیل ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بە دوو بەرەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بە دوو بەرەوە و ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان پێداگرن لەوەی کە دەبێت ئێران کۆتایی بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بهێنێت و روسیا و هاوپەیمانەکانیشی، ئیسرائیل بە تاوانبار دەزانن و داوای لێدەکەن هێرشەکانی رابگرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20.6.2025 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد و هەردوو نوێنەری ئەمریکا و بەریتانیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەکەدا داوایان لە ئێران کرد دەستبەرداری چەکی ئەتۆم بێت و رایانگەیاند، گومان لەوەدا نییە کە لەپاڵ ئیسرائیلدا دەوەستنەوە و دەبێت ئێران واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکی بهێنێت بۆ ئەوەی کاوڵکاری نەبینین.

لەبەرامبەردا نوێنەرانی روسیا و جەزائیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران بە ناڕەوا و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفکرد و داوایان لەو وڵاتە کرد، هەرچی زووە کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی ئێران و ئیسرائیل رووبەری یەکتربوونەوە، نوێنەرەکەی ئێران وتی، “کەس باوەڕ بە درۆی نوێنەرەکەی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ناکات”، دواتر نوێنەری ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و وتی، “ئێوە گورگن لە پێستی مەڕدا، دەتانەوێ خۆتان وەک قوربانی پیشان بدەن”.

لە بەربەیانی رۆژی هەینی رابردووەوە، بە موشەکبارانکردنی تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و ئەوەش نیگەرانی وڵاتانی جیهانی لێکەوتووەتەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە و تا ئێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوامە.

ئیسرائیل هێرشی کرد بەس موشەکێک نیگەرانی بۆ دروستکردوو...

ئیسرائیل هێرشی کرد بەس موشەکێک نیگەرانی بۆ دروستکردووە

رۆژانە ئیسرائیل سەدان ملیۆن دۆلار بۆ هێرشی سەر ئێران خ...

رۆژانە ئیسرائیل سەدان ملیۆن دۆلار بۆ هێرشی سەر ئێران خەرجدەکات