لەکوێ گەرمە و لەکوێ فێنکە

لە نزمترین پلە؛ حاجی ئۆمەران و پێنجوێن 17 پلە دەبن ئەمڕۆ

964+

محەمەد فاتیح

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ هەینی بڵاوکردەوە و ئاسمان ساماڵ  دەبێت خۆشترین كەشیش لە حاجی ئۆمەران و پێنجوێنە و هەر ماڵی سەیرانە، کە نزمترینیان بە 17 پلە پێشبینی کراوە.

ئەمڕۆ هەینی 20.6.2025 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینی كردووە ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەی دڵخۆشكەرە كەشی حاجی ئۆمەران و پێنجوێن 17 پلەی سیلزی دەبێت و خۆشترین كەشی هەیە بۆ گەشت و سەیران.

بە گشتی كەشی ئەمڕۆ هەینی، بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت كە لە نەخشەكەدا دەركەوتووە:

لە نزمترین پلە؛ حاجی ئۆمەران و پێنجوێن 17 پلە دەبن ئەمڕۆ