پێكهاتەی ئەمشەوی یانەی هەولێر بەرامبەر جەوییە. فۆتۆ: خولی ئەستێرەكانی عێراق
خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر لە ناو بەغدا لە قوەی جەوییەی بردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە یارییەكی بەهێزی گەڕی 36ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر ئەمشەو لە ناو بەغدا لە یانەی قوەی جەوییەی بردەوە.
یارییەكە لە یاریگەی شەعب ئەنجام درا و تێیدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی قوەی جەوییەی بردەوە.
گێمی یەكەم هەولێر بە گۆڵی هەڵۆ فایەق پێشكەوت، دواتر لە سەرەتای گێمی دووەمدا مستەفا قابیل بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ هەولێر تۆمار كرد.
لە خولەكی 64 عیسام سوبجی تاكە گۆڵی جەوییەی لە یارییەكەدا تۆمار كرد، بەڵام ئەنجامی كۆتایی سێ خاڵ بوو بۆ یانەی هەولێر.
بەم بردنەوەیە یانەی هەولێر بووە خاوەنی 47 خاڵ و لە پلەی 12یە، یارییەكی دواخراویشی بەرامبەر یانەی دهۆك هەیە، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بكرێت.