بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران
سبەی ئێران و وڵاتانی ئەوروپا لە جنێڤ كۆدەبنەوە
964+
محەمەد فاتیح
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا، هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، رۆژی هەینی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیان بۆ گفتوگۆی ئەتۆمی لە جنێڤ کۆدەبنەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە رۆژی هەینی لەگەڵ شاندی ئەورووپا لە جنێڤ کۆدەبینەوە.
دیپلۆماتکارانی ئەوروپا بەجیا گفتوگۆ چاوەڕوانكراوەكەیان پشتڕاستکردەوە، کە بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئامادەی بن.
فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.6.2025 وتی، “ئێمە ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی هەمیشەیی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکانی ئێران و تارانیش ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان، تەنانەت لەگەڵ ئەمریکاش بە مەرجێك ئاگربەست بەرپا بێت”.