باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
9 ئەندامی دادگای فیدراڵی
خەڵک چاوەڕێی موچە بوو کەچی دەستیان لەکارکێشایەوە
964+
توانا نەقی
خەڵک چاوەڕێ بوون ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر موچە کۆبێتەوە و بڕیارێک بدات کەچی کۆتاییەکەی بە دەست لە کارکێشانەوەی 9 ئەندامی دادگاکە هات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ شەش ئەندامی سەرەکی دادگای فیدراڵی و سێ ئەندامی یەدەک نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامەکانی دادگا وتویانە لە شێوازی ئیدارەدانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی رازین نین و “ئەوەندەی من بزانم بابەتەکە ئەوە نییەو بە فشار پێیان کراوە
هیشتا هیچ دەنگێک لەبارەی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمەوە نییە، تاکە ئومێد دانیشتنی دادگای فیدراڵی بوو کە بڕیارێک دەربارەی موچە بدات، بەڵام ئەمڕۆ ئەویش بەکەڵکی موچە نەهات و دەست لەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان کردووە.
دادگای فیدراڵی عێراق لە هەشت ئەندامی سەرەکی و سەرۆک پێک دێت و سەرۆک و چوار ئەندام شیعەن و دوو ئەندام سوونە و دوو ئەندام کوردن.