گۆتێرێس ترسی له ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مریكا هه‌یه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه كه شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران به‌نێوده‌وڵه‌تى بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانی خۆی له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ربڕی و داوایكرد، ئه‌و جه‌نگه به نێوده‌وڵه‌تی نه‌كرێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له وه‌ڵامی پرسیارى رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ی جه‌نگی ئیسرائیل و ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و به قوڵی نیگه‌رانه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردن دووربخرێته‌وه.
نیگه‌رانییه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دواى ئه‌وه دێت، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتبووى، ئه‌گه‌ری لێدانی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له ناوه‌نده‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌تناكاته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵى سی ئێن ئێنى ئه‌مریكیش به پشتى به دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه ئاشكرایكرد، سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له سه‌رۆك تره‌مپ بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی ئاسمانی بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له كاتی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران.
سی ئێن ئێن بڵاویكردوه‌ته‌وه “ئه‌م ئاماده‌كاریانه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانن كه وایكردوه ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژی رابردودا زیاتر له 30 فڕۆكه‌ی سوته‌مه‌نی ئاسمانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنێرێت”.