په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
سیستانی هۆشداری بۆ خراپتربوونى دۆخى ناوچه‌كه دەدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، هۆشداری له تێكچونی زیاتری دۆخی ناوچه‌كه ده‌دات و به توندیش سه‌ره‌كۆنه‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌مێك پێش ئێستا له ماڵپه‌ره‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، سیستانى له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ڵێت، “جگە لەوەی پێشێلکارییەکی ئاشکرای پێوەرە ئایینی و ئەخلاقییەکان و پێشێلکارییەکی زەقی دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆ دۆخی تەواوی ناوچەکە ئەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە”.
به‌توندى سه‌ره‌كۆنه‌ى “دوژمنكارى ئیسرائیلی” بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌ركرده باڵا ئایینی و سیاسییه‌كانى ده‌كات.