"هاتوچۆی گەشتیاری کەمە"
جوڵەی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران جمەی دێت
+964
ئاکام غەفور-سۆران
ئەمڕۆ زیاتر لە 200 بارهەڵگر لە دەروازەی حاجی ئۆمەران وەستاون بۆ ئەوەی کەلوپەڵ لە ئێرانەوە بێنن بۆ هەرێمی کوردستان، بەراورد بە پێنج رۆژی رابردوی جەنگی ئێران و ئیسڕائیل،ئەمڕۆ جوڵەی بازرگانی زۆر زیاترە.
یوسف رایەتی، شۆفێرێکی بارهەڵگرە لە دەروازەکە، بە 964 وت، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکە ئاساییە و ئەمڕۆ زیاتر لە 200 بارهەڵگر لێرەیە هەموو بارهەڵگرەکانیش باری خۆیان هەیە هیچ شۆفێرێک لە خۆڕا نایەت بۆ ئێرە.
هەرچی جوڵەی گەشتیاریە لە دەروازەکە کەمە، بەپێی ئامارە نافەرمیەکان لە رۆژانی ئاسایی نزیکەی سێ هەزار گەشتیار لە دەروازەکە هاتوچۆیان دەکرد بەڵام ئێستا خەڵک کەمتر هاتوچۆ دەکات بە دەروازەکە.
حاجی ئۆمەران دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە کوردستان دەروازەی حاجی ئۆمەرانە و لە دیوی ئێران دەروازەی تەمرچینە.
پێداچوونەوە: هاوبەش