پەیامێکى نوێ
خامنەیى: ئیسرائیل هەڵەیەکى گەورەى ئەنجامدا
964+
وریا فەتاح
لە نوێترین لێدوانیدا، عەلى خامنەیى رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند: ئیسرائیل هەڵەیەکى گەورەى ئەنجامدا و لەسەر ئەم کارانەى سزا دەدرێت.
بەشێک لە پەیامەکەى خامنەیى:
_ئەمریکییەکان با بزانن گەلی ئێران تەسلیم نابێت و هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازییان بێ گومان زیانی قەرەبوونەکراوەی بەدواوە دەبێت.
_ گەلی ئێران لە بەرامبەر شەڕی سەپێنراودا بە پتەوی رادەوەستێت، هەروەک چۆن لە بەرامبەر ئاشتیی سەپێنراویشدا چۆک دانادات.
_ئەم گەلە لە بەرامبەر هیچ جۆرە سەپاندنێکدا، تەسلیمی هیچ کەسێک نابێت.
_ئەو کەسە ژیرانەی کە ئێران و گەل و مێژووی ئێران دەناسن، هەرگیز بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ ئەم گەلەدا قسە ناکەن
_گەلی ئێران تەسلیم نابێت و ئەمریکییەکانیش با بزانن کە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازیی ئەمریکا، بێ گومان زیانی قەرەبوونەکراوەی لێدەکەوێتەوە.
زیاتر دێت….